لوبنان لە داماڵینی چەک ناکشێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئاسان نییە

لوبنان لە داماڵینی چەک ناکشێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئاسان نییە

ئەم هەفتەیە بڕگەیەکی ترە لە قەیرانی سیاسی لوبنان، هەوڵەکان بەردەوامن لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی کشانەوەی وەزیرەکانی شیعە لە دوو دانیشتنی ڕابردووی حکومەتدا. ئەمەش خواستی پاراستنی حکومەتە و دوورکەوتنەوەیە لە کۆبوونەوەکانی کابینە بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە.

سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە ١٨ی ئابدا، کە دەوترێت مۆرگان ئۆرتاگۆس، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لەگەڵی دەبێت، لە کاتێکدایە کە حکومەت بڕیاری سنووردارکردنی چەکی لە دەوڵەتدا داوە. هاوکات لەگەڵ باراک، شازادە ئێزید بن فەرحان، نوێنەری سعودیە و ژان ئیڤ لۆدریان، نێردەی فەڕەنسا، لەگەڵ شاندێکی قەتەر تاوتوێی هاوکاریکردن بۆ سوپا و کەرتی کارەبا دەکەن.

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نیازە ڕۆژی چوارشەممە بە کارنامەیەکی بێ مشتومڕ داوای دانیشتنی حکومەت بکات، وەزیرەکانی ئامال و حزبوڵڵا بەشداریی خۆیان لە دانیشتنەکانی تایبەت بە پرسەکانی بژێوی ژیان پشتڕاست دەکەنەوە، هاوکات بەردەوامن لە بایکۆتکردنی پرسەکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی چەک.

سەرچاوەکانی حکومەت ئاماژە بەوە دەکەن کە قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی پلانی سوپا دەبێت بۆ کۆکردنەوەی چەک بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە حزبوڵای لوبنان. زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کارەی لوبنان بەندە بە ڕەزامەندی ئیسرائیل و سوریا؛ ئەگەرنا لوبنان لە ئەرکەکانی بێبەری دەبێت.

بەگوێرەی سەرچاوە وەزارییەکان، بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک گەڕانەوەی نییە، بەڵام تەحەدای گەورە لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردندایە لە چوارچێوەی ژینگەیەکی ئاڵۆزی ناوچەییدا، کە پرۆسەی سیاسی و کۆدەنگی ناوخۆیی و دەرەکی دەکاتە بژاردەی پەسەندکراو بۆ هەمووان.

لە بەرامبەردا حیزبوڵڵا دانیشتنی خۆی بە کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان و کۆتاییهێنان بە تیرۆرەکان و ئازادکردنی دیلەکان و ئاوەدانکردنەوەی باشوور دەبەستێتەوە. بەڵام چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی کە شکستی ئەم پەیوەندیانە دەتوانێت ببێتە هۆی سیناریۆیەکی ئاڵۆزتر کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 367 جار خوێندراوەتەوە