لوبنان لە چاوەڕوانیدایە

لوبنان لە چاوەڕوانیدایە

پەیامی کورد -    لوبنان: لە نێوان بڕیاری داماڵینی چەک و یەکڕیزی سیاسی: قۆناغێکی هەستیار لە مێژووی وڵاتدا

لوبنان قۆناغێکی ناسکی سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، کە دووبەرەکیی ناوخۆیی لەسەر بڕیاری حکومەت بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و قبوڵکردنی ئامانجەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا پەرەدەسێنێت. ئەمەش دەتوانێت وڵاتەکە بخاتە مەترسییەکی گەورەوە.

سوپا و جێبەجێکردنی پلانەکەی
حکومەتی لوبنان تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتی داوەتە سوپای لوبنان بۆ ئامادەکردنی پلانی چەکداماڵین و جێبەجێکردنی کۆتایی ئەمساڵ دەستپێدەکات. پلانەکە لەڕووی تیۆریەوە هیچ ئاستەنگێکی گەورە بەرەوڕووی نابێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی وابەستەی ڕووپۆشی سیاسی ڕوونە لەلایەن حکومەتەوە، جا چ لەڕێگەی تەوافوق یان ڕێگەی دیکەوە. سەرچاوەکان ئەمە بە سەختترین تەحەددا وەسف دەکەن، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ڕەتکردنەوەی یەکجارەکیی حزبوڵڵای لوبنان کە پابەندبوونی خۆی بە چەکەکانی ڕاگەیاندووە.

هەڵوێستی نێودەوڵەتی و عەرەبی
بڕیارەکەی حکومەت پشتیوانییەکی بەرفراوانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی هەیە. دیپلۆماتکاران، لە میانی کۆبوونەوە داخراوەکاندا، پێزانینی خۆیان بۆ ئەو شتە دەربڕی کە بە "بڕیارێکی بوێرانە" وەسفیان کرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خواستی حکومەت بوو بۆ ڕێکخستنی چەکی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت. جەختیان لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی بڕیارەکە پێویستی بە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەیە بەبێ ئەوەی بچێتە ناو سازش یان دانوستانێکەوە کە لاوازی بکات.

سەردانەکەی لاریجانی بۆ بەیروت
لە چوارچێوەی ڕەهەندی ناوچەیی سەردانی عەلی لاریجانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی لە خواستی لوبنان کردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران لە سنووری سەروەری و ڕێزگرتن لە یەکتر، هۆشداریشی دا لە هەرچەشنە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆدا.

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ لاریجانی، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕەتکردنەوەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی دووپاتکردەوە کە ڕەخنەیان لە بڕیارەکانی ناوخۆی لوبنان گرت و بە پێشێلکردنی نۆرمەکانی دیپلۆماسی و پرەنسیپی سەروەری یەکتری لە قەڵەمدا. ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکانی حکومەتی لوبنان بە تایبەتی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچن و لەسەر بنەمای ئیرادەی گەلی لوبنان، دوور لە هەر جۆرە مامۆستاییەکی دەرەکی یان دیکتاتێکی دەرەکی.

ماوەی چاوەڕوانی
دیمەنی لوبنان بەڕووی چەندین ئەگەردا کراوەیە، لە پشتیوانی دەرەکییەوە بۆ بڕیارەکەی حکومەت تا ڕەتکردنەوەی ناوخۆی حزبوڵڵا. ئەمەش وایکردووە ماوەی داهاتوو بە تایبەتی دوای تەواوبوونی وادەی سوپا، قۆناغێکی گرینگ بێت کە دەتوانێت ڕەوتی قەیرانی سیاسی و ئەمنی وڵات دیاری بکات

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 443 جار خوێندراوەتەوە