پەیامی کورد ... باراک ڕاوید : خولی نوێی دانووستانە ئەتۆمیەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت
بە پێی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، خولی داهاتووی دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.
شاندی ئەمریکی لە جارد کوشنەر و ستیڤ ڤیتكاف پێک دێت و شاندی ئێرانی بە سەرپەرشتی عەباس عێراقچی بەشداری لەو وتووێژانەدا دەکەن. وەزیری دەرەوەی عۆممانیش ڕۆڵی نێوەندگیری لە ئەستۆ دایە.