پەیامی کورد ... دەست بەسەركرانی دوو هاووڵاتی دیكەی كورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەك بە ناوی عەلی حاتەمی خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی مەسعوود چەمەنی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەست بەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەست دا نیە.