ترامپ : ڕەنگه گۆڕینی رژێمی ئێران باشترین بژارده بێت
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ووڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی فۆكس نیووزدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌یه‌وێت ڕێژیم له ئێران بگۆڕدرێت؟ ووتی، ره‌نگه ئه‌وه باشترین شت بێت كه ڕووبدات. ماوه‌ی ٤٧ ساڵه ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن و قسه‌ده‌كه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێمه ژیانی زۆرێكمان له‌ده‌ستدا.
ووتیشی، ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وامه، لێگه‌ڕێن بزانین چی ڕووده‌دات، له‌م كاته‌دا هێزێكی بێ شومارمان گه‌یشتووە و هێزی زیاتریش به‌ڕێوه‌یه، وه‌ك ده‌زانن كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر به‌م زووانە به‌ڕێده‌كه‌وێت. با بزانین ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌میشه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه كارێكی باش ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كێ له ئێران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست؟ ترامپ ووتی، نامه‌وێت له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌م، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن.