وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا بە نهێنی شەش هەزار ئامێری ستارلینکی بۆ ئێران ناردووە

Dîroka Belavkirin :
وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا بە نهێنی شەش هەزار ئامێری ستارلینکی بۆ ئێران ناردووە
  • وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا بە نهێنی شەش هەزار ئامێری ستارلینکی بۆ ئێران ناردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەمریکا لە کاتی سەرکوتکردنی خوێنئاوی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران بە نهێنی نزیکەی شەش هەزار ئامێری ستارلینکی بۆ ئێران ناردووە.

ئەمە یەکەم جارە کە ئەمریکا تێرمیناڵەکانی ستارلینک ڕاستەوخۆ بۆ ئێران دەنێرێت؛ پێشتر ئەم ئامێرانە تەنها بە شێوەیەکی تایبەت بە قاچاخ دەهێندران.