پشتیوانی نەكردنی ڕاشكاوانەی لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە ڕەزا پەهلەوی 

Dîroka Belavkirin :
پشتیوانی نەكردنی ڕاشكاوانەی لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە ڕەزا پەهلەوی 
  • پشتیوانی نەكردنی ڕاشكاوانەی لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە ڕەزا پەهلەوی 

پرسیاری كریستین ئەمانپوور لە سیناتۆر لیندسی گراهام 

"دەزانم ڕەزا پەهلەوی لە ناو میوانەکاندا دانیشتووە، ئایا ئێوە پشتیوانی خۆتان بۆ ڕەزا پەهلەوی ڕادەگەێنن؟ ئایا ئامادەی بڵێی ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئەمریکا یان خۆت وەک سیناتۆرێکی باڵای کۆمارییەکان پشتگیری دەکەن ؟".

گراهام لە ووڵام دا دەڵێت : “نا!”

ڕەزا پەهلەویان بردووەتە میوونشن بۆ ئەوەی پێی بڵێن تۆ نوێنەری خەڵكی ئێران نیت . 

ڕەزا پەهلەوی لە كۆنفڕانسی میونشن، نەیتوانی بچێتە شوێنێك كە میوانە سەرەكییەكان، لە ماکرۆن ەوە تا ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ئامادەبوون، تەنانەت نەیتوانی بچێتە ساڵۆنە سەرەكییە و ڕەوانەی هۆڵێکی لاوەکی کرا بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی لاوەکی لەگەڵ نازەنین بۆنیادی و ئەمانپوور بکا.

تەنانەت لە پانێڵە سەرەکییەکانی تایبەت بە ئێران، نوێنەرانی ئەمریکا، ئەورووپا و ووڵاتانی ناوچەکە ئامادەبوون، بەڵام لە ئەو هەواڵێك نەبوو.