سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : خەڵکی ئێران ڕەوتی مێژوو دەگۆڕن
ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە جیهان شاهیدی شەپۆلێکی گۆڕانکارییە لەم ووڵاتەدا و ئەو خەڵکەی کە لە شەقامەکانن، ڕێڕەوی مێژوو دەگۆڕن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا کاتی ئەوەیە كە پشتیوانی لە ئازادی بۆ خەڵکی ئێران دوو هێندە بكرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پاڵ خەباتیان بۆ کۆتایی هێنان بە سەرکوت و خوێنڕشتن بمێنێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەم دامەزراوەیە لە پێش خستنی گەمارۆکان و هەوڵەکان بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ووتی : پەرلەمانی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە فشارەکان.
مێتسۆلا لە کۆتایی دا بە متمانەییەوە ووتی ئێران ئازاد دەبێت.