ڕۆیتەرز : سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێبەجێ كردنی هەڵمەتێکی سەربازی "بەردەوام و چەند هەفتەیی" دژی ئێران دەكات

Dîroka Belavkirin :
ڕۆیتەرز : سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێبەجێ كردنی هەڵمەتێکی سەربازی "بەردەوام و چەند هەفتەیی" دژی ئێران دەكات
پەیامی کورد   ...   ڕۆیتەرز : سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێبەجێ كردنی هەڵمەتێکی سەربازی "بەردەوام و چەند هەفتەیی" دژی ئێران دەكات

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێبەجێ كردنی هەڵمەتێکی سەربازی "بەردەوام و چەند هەفتەیی" دژی ئێران دەكات؛ ئۆپراسیۆنێک کە ئەگەر لەلایەن دۆناڵد ترامپ ەوە فەرمانی پێبدرێت، دەتوانرێت دەست بەجێ جێبەجێ بکرێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کە بە مەرجێ ناویان ئاشکرا نەكرێت لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، ئاشکراکردنی ئەم جۆرە ئامادەکارییانە دەتوانێت مەترسییەکانی دیپلۆماسییەتی بەردەوامی تاران و واشینتۆن بە شێوەیەکی جیددی زیاد بکات و کەش وهەوای دانووستانەکان هێندەی تر گرژتر بکات.

بەرپرسێکی ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەرفراوان دا، سوپای ئەمریکا جگە لە ژێرخانی ئەتۆمی، دامەزراوەی حکوومی و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە لیستی ئامانجەکاندا، لەوانەیە بخاتە ناو لیستی ئامانجەکانەوە.

ڕاپۆرتەکە لە دۆخێکدا بڵاودەبێتەوە کە گرژییەکان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی و ئایندەی دانووستانەکان جارێکی دیکە گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و پێشبینی نەکراو.