پەیامی کورد ... کۆبوونەوی گرینگی هێزەکانی کورد لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میوونشن
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن (موونیخ)، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
ئەو لووتکە سێ قۆڵییە لە نێوان شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرانی دەرەوەی واشینتۆن و دیمەشق بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە یەکێک لە دیدارە دیپلۆماسییە گیرنگەکان دادەندرێت کە تێیدا بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و سووریا و هەسەدە لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتایی یەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بریتین لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا، پرسی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان، و هەماهەنگییە سەربازی و سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوودا.