ترامپ : ئەوان دەیانەوێت ڕێككەوتن بکەن. ئەوان لەگەڵ کەسی تر دانووستانیان نەدەکرد، بەڵام خەریكن لەگەڵ من دانووستان دەکەن

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : ئەوان دەیانەوێت ڕێككەوتن بکەن. ئەوان لەگەڵ کەسی تر دانووستانیان نەدەکرد، بەڵام خەریكن لەگەڵ من دانووستان دەکەن
  • ترامپ : ئەوان دەیانەوێت ڕێككەوتن بکەن. ئەوان لەگەڵ کەسی تر دانووستانیان نەدەکرد، بەڵام خەریكن لەگەڵ من دانووستان دەکەن

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند : ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبێت ڕێککەوتنێکی باش بێت. بەبێ چەکی ئەتۆمی، بەبێ مووشەک، بەبێ ئەم و بەبێ ئەو،هەموو ئەو شتانەی کە مەبەستن

پەیامنێر: لەگەڵ حکوومەتی ئێستای ئێران، ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، بەڕاستی بەردەوام دەبێت؟ 

ترامپ: من نازانم. بەڕاستی من نازانم. بەڵام شتێک دەزانم: ئەوان دەیانەوێت ڕێككەوتن بکەن. ئەوان لەگەڵ کەسی تر دانووستانیان نەدەکرد، بەڵام خەریكن لەگەڵ من دانووستان دەکەن.

بەڵام دەزانی ئەوە پرسیارێکی باشە.  زۆر كەس دەڵێن نەخێر. بەڵام من دەڵێم پێم باشە ڕێككەوتنێك بكرێت. بێ گومان دەبێت ڕێككەوتنێكی باش بێت. بەبێ چەکی ئەتۆمی، بەبێ مووشەک، بەبێ ئەم و ئەو، هەموو ئەو شتانەی کە مەبەستن.

بەڵام هەندێک کەس نیگەرانن چونکە ئەوان بەدرێژایی چەند ساڵ لەگەڵ ئێمە ناڕاست بوون، ڕاستە؟ زۆر ناڕاست. كارێك كە ئۆباما و بایدن کردیان، لە بنەڕەت دا دێوەزمەیەكیان لە ئێران درووست کرد، ترسناک بوو. ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی ئێران یەکێک بوو لە گەمژەترین ڕێککەوتنەکان کە تا ئێستا بینیومە.