لیندسی گراهام : پاراستنی ڕژێمی ئێران لەلایەن قەتەر و تورکیا و میسرەوە خەیاڵە

Dîroka Belavkirin :
لیندسی گراهام : پاراستنی ڕژێمی ئێران لەلایەن قەتەر و تورکیا و میسرەوە خەیاڵە
  • لیندسی گراهام : پاراستنی ڕژێمی ئێران لەلایەن قەتەر و تورکیا و میسرەوە خەیاڵە

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە کاردانەوە بە لێدوانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کە دەڵێت “لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەکی دەست بەجێی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە”، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ئەگەر ووڵاتانی ناوچەکە تەنانەت بۆ ساتێکیش بیر لەوە بکەنەوە کە مانەوەی ئایەتۆڵڵا و “ڕژێمە بکوژەکەی” لە دەسەڵاتدا دوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی خەڵكی ئێران بیرۆکەیەکی دروستە، ئەوا ئەوان “لە دنیایەكی خەیاڵی دا ژیان دەكەن.”

ئەم سیناتۆرە ئەمریکییە ڕوو لە وڵاتانی وەک تورکیا، قەتەر و میسر، جەختی لەوە کردەوە کە خواستی ئەوان بۆ پاراستنی دۆخی ئێستا و پشتگوێ خستنی داواکارییەکانی خەڵكی ئێران، نەک هەر لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادا ناگونجێت، بەڵکوو لەگەڵ “کەمترین ئاستەکانی مرۆڤایەتی” ناتەبایە.

گراهام ڕێژیمی ئێرانی بە “نازییەکی مەزهەبی” وەسف کرد و نووسیویەتی کاتی ئەوە هاتووە ناوچەکە “ئازا و یەکگرتووانە” لە دژی ئەم نیزامە بوەستێت.