پەیامی کورد ... فەرمانی نوێی پێنتاگۆن بە گرووپی هێرشبەری کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بووش
پێنتاگۆن فەرمانی بە گرووپی هێرشبەری کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی جۆرج بووش کردووە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری جێگیرکردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
🔸 ترامپ تاوتوێی ئەو هەنگاوە دەکات لە کاتێکدا دانووستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام هیچ فەرمانێکی کۆتایی دەرنەچووە
هەروەها سیناتۆر لیندسی گراهام ڕایگەیاندووە : زۆر خۆشحاڵم کە سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی بونیاتنەریان ئەنجامدا سەبارەت بە ڕێگای پێشەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی هەڕەشەکانی ئێران.
دڵنیابن ئەم دوو پیاوە سەرکردەیەکی بەهێزن کە بەدوای ئاشتی و سەقامگیری دا دەگەڕێن، بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستەقینە نەک ساختە.
سەرۆک ترامپ بە بۆچوونی من کاریگەرترین فەرماندەی گشتی بووە لە دوای ڕیگانەوە و لەسەر ڕێگایە بۆ زنجیرەیەک دەستکەوت کە دەتوانێت جیهان بۆ باشتر لە قاڵب بداتەوە.
سەبارەت بە ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەزموونەکانی ژیانی و تێگەیشتنی قووڵی لە ناوچەکە ئامادەی کردووە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری و هاوبەشییەکی باش لەگەڵ سەرۆک ترامپ بکات.
خوای گەورە هەم حیکمەت و هەم ئیرادەیان پێ ببەخشێت کە بەدوای ڕووناکی بگەڕێن و هەم لە بەرامبەر هێزەکانی تاریکی دا چەقبەستوو بوەستن.