وەزیری جەنگی ئەمریکا : ڕێککەوتن ژیرانەترین بژاردەیە بۆ تاران؛ "هیچ ووڵاتێک توانای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چەكوشی نیوەشەوی نییە"
پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڕێگەی دانووستانەوە بژاردەیەکی ژیرانە دەبێت بۆ کۆماری ئیسلامی. جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ هەڵوێستی خۆی بۆ تاران ڕوون کردووەتەوە و دەیەوێت لە ڕێگەی وتووێژەوە بگەنە ڕێککەوتن.
هێگست بە ئاماژەدان بە هێزی سەربازی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی دا ووتی کە جیهان تواناکانی ئەمریکای بینیوە و چەمکی "ئاشتی لە ڕێگەی هێز و خۆپاراستن"ەوە بە کردەوە نیشان دراوە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە "چەكوشی نیوەشەو" دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ووتی : هێزە ئەمریکییەکان پێش ئەوەی ئێران تەنانەت هەست بە بوونی ئەوان بکەن، ناوچەکەیان بەجێهێشت. جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ ووڵاتێکی دیکەی جیهان توانای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی لەو شێوەیەی نییە.