هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین کەمی کردووە 

Dîroka Belavkirin :
هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین کەمی کردووە 
  • هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین کەمی کردووە 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کیپلەر، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چین کەمتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی لە ڕۆژێکدا کڕیوە، ئەمەش دەریدەخات کە ڕێژەیەکی کەمتر بە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردووە.

ئەوپەڕی فشارەکانی ئەمریکا و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران و هەروەها چاودێریکردنی نەوتكێشەكانی هەڵگری نەوتی ئێران، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین.

بەستێنی مامەڵەی نەوتی ئێران و چین لەسەر بونیادێکی ئاڵۆز و هاوتەریب دامەزراون کە ئامانج لێی دەربازبوونە لە گەمارۆکانی بانکی و کەشتیوانیی ئەمریکا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە داشکاندنی نەوتی ئێران بۆ کڕیارانی چینی بە بەراورد بە نەوتی برێنت لە نێوان ٨ بۆ ١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەخەمڵێندرێت، بەجۆرێک کە ڕژیم لە هەر دۆخێكی گرمارۆكاندا بتوانێت نەوت بفرۆشێت.