کاردانەوەی تووندی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئەگەری قسەكردنی عەباس عێراقچی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

Dîroka Belavkirin :
کاردانەوەی تووندی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئەگەری قسەكردنی عەباس عێراقچی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
  • کاردانەوەی تووندی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئەگەری قسەكردنی عەباس عێراقچی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری قسەكردنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، كاردانەوەی تووندی نیشان دا و خوازیاری ڕێگری لە ئامادەبوونی ناوبراو لەو دامەزراوەیە بوو.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوی ئەو ڕێکخراوەیە، پێدەچێت عێراقچی ڕۆژی ٢٣ی فێبریوەری لە دانیشتنین ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکات. ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بە تووندی ڕەخنەی لەم بابەتە گرتووە و لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، داوای کردووە ڕێگری لە ئامادەبوونی ناوبراو بکرێت.

لە دەقەکەدا کە ئەو ڕێکخراوە بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: “پێدەچێت عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی ٢٣ی فێبریوەری لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکات”.

ئەم ڕێكخراوە نووسیویەتی: “عێراقچی خوێنی دەیان هەزار كەسی مەدەنی بێ تاوانی لە دەست دایە”.

ڕێکخراوەکە داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە دەست بەجێ ڕێوشوێن بگرێتەبەر و ڕایگەیاندووە: "پێویستە دەست بەجێ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بکوژە بێبەش بکات".