ئاژانسی فرانس پرێس : وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئێران لە ئۆسلۆ کۆدەبنەوە

پەیامی کورد ... ئاژانسی فرانس پرێس : وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئێران لە ئۆسلۆ کۆدەبنەوە
میدیای فەڕەنسی بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بەم زووانە لەگەڵ هاوتا عەرەبەکانی لە ئۆسلۆ کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ کۆببنەوە.
میدیاکانی ڕۆژئاوا بە پشت بەستن بە حکوومەتی نۆروێژ بڵاویکردەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سەعوودیە، میسر، عوممان و وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئۆسلۆ دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران تا ئێستا ڕاپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێسی سەبارەت بەم بابەتە پشتڕاست نەکردووەتەوە و ڕەتی نەکردووەتەوە.
بەڵام ئیسماعیل بەقایی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئۆسلۆ گەشت دەکات بۆ ووڵاتی نۆروێژ.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




