وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسیارییەتی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دەخەینە ئەستۆی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسیارییەتی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دەخەینە ئەستۆی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسیارییەتی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دەخەینە ئەستۆی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکەکەی بە "دەستدرێژییەکی ئاشکرا" و پێشێل کردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد، و جەختی لە مافی ڕەوای ئێران بۆ ووڵامدانەوە کردەوە بەپێی ماددەی ٥١ی پەیماننامەکە.

 ڕاگەێندراوەکە جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەموو هێزێکەوە ووڵام دەدەنەوە، هەروەها تاران داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

 ئێران داوای لە ووڵاتانی ئیسلامی، ووڵاتانی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکە سەرکۆنە بکەن و ڕێوشوێنی بەکۆمەڵی بەپەلە بگرنەبەر.

 هەروەها ئێران ئیسرائیل و پشتیوانەکانی، و لە سەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە بەرپرسیاری تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دانا و جەختی کردەوە کە هێرشەکە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ واشینتۆن ئەنجام نەدەدرا.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە