مادۆرۆ : ناتانیاهوو هیتلەری سەدەی بیست و یەکەمە

پەیامی کورد ... مادۆرۆ: ناتانیاهوو هیتلەری سەدەی بیست و یەکەمە
🟠سەرۆکی ڤەنزۆئێللا نیکۆلاس مادۆرۆ بە تووندی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و بە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی برد.
🟠مادۆرۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەم هێرشە تاوانکارییە ڕەت دەکەینەوە و ئیدانە دەکەین".
🟠سەرۆکی ڤەنزۆئێللا لە درێژەدا ڕەخنەی تووندی لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و ووتی : پاریس، بەرلین، لەندەن و واشینتۆن بەردەوامن لە پشتیوانی کردنی هیتلەری سەدەی بیست و یەک کە ناتانیاهوو یە.
🟠مادۆرۆ هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ئێران، فەلەستین، یەمەن، سووریا و لوبنانیش دەربڕی.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




