هێرشی نوێی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد

پەیامی کورد ... هێرشی نوێی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، ئێران هێرشی نوێی دهستپێكرد و له ئێستادا كار بۆ تێكشكاندن و مووشهكهكان دهكهن.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، پێگە ستراتژیکەکانی ئەشدۆد، تەلئەڤیڤ، حەیفا و بیرشەبا لە خولێکی نوێی هێرشە مووشەکییە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق 3 کراونەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرێک ، میدیاکانی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە کە مووشەکەکانی ئێران پێگە ستراتیژییەکانی ئەشدوود، تەلئەویوو، حەیفا و بێرشێبایان کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە "زۆربەی مووشەکەکانی ئێران بە سەرکەوتوویی بە بەرگری داگیرکەران تێپەڕیون و تەنها بەشێک لەو مووشەکانەیان ڕێگری کردووە".
ئەلجەزیرە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان ڕایگەیاند، ناوچەی ناوەندی پایتەختی ئیسرائیل کە بە تەلئەڤیڤی ناوەندی ناسراوە، زیانێکی زۆری بەرکەوتوە و تاوەرێکیش بە چەند دەیان نهۆمەوە کراوەتە ئامانج.
میدیاکانی ئیسرائیل دانیان بەوەدا نا کە مووشەکەکانی ئێران لە خولێکی نوێی ئۆپراسیۆنە مووشەکییەکانی ئێران دا، تەلئەڤیڤ و چەند ناوچەیەکی باکووری داگیرکراوی فەڵەستینیان ههژاندووه.
ئهوهش خراوهتهڕو، ڕادەی ئەو زیانانەی کە لە دوای ئۆپراسیۆنە مووشەکییەکانی ئێران بە تەلئەڤیڤ کەوتوە، بە بەرفراوان وەسفی دەکەن.
تا ئێستا چوار مووشەک لە ناوەندی شاری تەلئەڤیڤ لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئێران دا کەوتونەتە خوارەوە، کەناڵی جەزیرە هەروەها ڕایگەیاندو،ە کە ههشت میلیۆن کەس لە فەڵەستینی داگیرکراو لە پەناگەدان لە دوای هێرشە مووشەکییە نوێیەکانی ئێران.





