بەپەلە | سەرچاوە حکوومییەکانی ئێران : عەلی شەمخانی بە سەختی بریندار بووە؛ بارودۆخی ناجێگیرە

پەیامی کورد ... بەپەلە | سەرچاوە حکوومییەکانی ئێران : عەلی شەمخانی بە سەختی بریندار بووە؛ بارودۆخی ناجێگیرە
سەرچاوەکانی سەر بە دامودەزگاکانی حکوومی باسیان لەوە کردووە کە عەلی شەمخانی یەکێک لە سیما دیارەكانی کۆماری ئیسلامی و ڕاوێژکاری نزیکی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی هێرش سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بە سەختی بریندار بوو و بە باری ناجێگیر بۆ نەخۆشخانەیەكی تاران گواستراوەتەوە.
شەمخانی یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی سەرکوتی ناوخۆیی، ئاراستەکردنی سیاسەتەکانی ئەمنییەتی ناوچە و بەڕێوەبردنی هێزە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا بوو، ڕۆڵی سەرەکی لە سەرکوتکردنی ناڕازییان و پشتیوانیکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا گێڕاوە.
بە سەرنجدان بە سەختی برینەکە و بارودۆخی ناجێگیر، زۆر کەس گومانیان هەیە کە ناوبراو لە چارەنووسی لەناوچوون نزیکە.
گەلی ئێران زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بیستنی هەواڵی كوژرانی سەرکردەکانی حکوومەتن.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




