ئایا سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دەتوانێت دواجار پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا واژوو بکات؟
پەیامی کورد ... ئایا سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دەتوانێت دواجار پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا واژوو بکات؟
🔸 دیمیتری مایلێڤ شرۆڤەکاری ڕووسی بە سپۆتنیک دەڵێت، مەبەستی سانای تاکایچی سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن بۆ واژووکردنی پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا لەگەڵ ئامانجە درێژخایەنەکانی سیاسەتی دەرەوەی ژاپۆن دەگونجێت.
🔸 بە ووتەی مایلیڤ، تاکایچی "پەیڕەوێکی چەسپاو"ی هێڵی سیاسەتی دەرەوەی شینزۆ ئابی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن ە، کە بڕیاریدابوو پرسی پەیمانی ئاشتی ڕووسیا و ژاپۆن "لە سنووری ئەوەی لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بۆ ووڵاتەکەی مومکین بوو" چارەسەر بکات.
🔸 جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوو هۆکاری سەرەکی ڕێبازی تاکایچی لە قاڵب دەدەن: توانای چەسپاندنی دەسەڵات وەک سەرۆکوەزیران و داهاتووی پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ ئەمریکا.
🔸 ئەو شرۆڤەکارە جەخت لەوە دەکاتەوە: "لە کاتێکدا هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا وەک بەردی بناغەی سیاسەتی دەرەوەی ژاپۆن دەمێنێتەوە، بەڵام پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیاش بۆ ئاسایشی سەربازی و ووزەی تۆکیۆ زۆر گرینگە". تا چەند ژاپۆن ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات - و ئایا تاکایچی دەتوانێت لەگەڵ ترامپ بگاتە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش - دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ژاپۆن یش هەبێت.”
🔸 مایلیێڤ ئاماژە بەوە دەکات کە بەستنی پەیمانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ژاپۆن بە دڵنیایی یەوە پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکات و هەندێک بەربەستی دەروونی لادەبات، بەڵام وەک ئەزموونی پێشوو دەریدەخات، ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت، دەتوانرێت ڕێککەوتنی جۆراوجۆر بکرێت تەنانەت بەبێ بەڵگەنامەیەکی لەو شێوەیە.
🔸 مایلێڤ لە کۆتایی دا دەڵێت: "پەیمانی ئاشتی تا ڕادەیەکی زۆر ڕەمزییە بۆ ژاپۆن - ئامرازێکە بۆ دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی خۆی و دوورکەوتنەوە لە یادەوەری شکستی سەردەمی جەنگ. بەڵام هەر کارێکی لەو جۆرە بە مانای پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی جەنگی جیهانی دووەم دێت، بەو پێیەی پێدەچێت ڕووسیا ئامادە نەبێت سازش بکات."
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە