ئایا هاریس دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت؟

ئایا هاریس دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت؟
پەیامی کورد   ...   ئایا هاریس دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت؟

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست بەرگی جیهانی ئەم هەفتەیەی تەرخان کردووە بۆ کاملا هاریس. دوای ئەوەی جۆ بایدن لە ٢١ی تەممووزدا کشایەوە، کامالا هاریس، جێگری یەکەمی سەرۆکی ووڵاتەکەی، بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان و ئێستا بە دڵنیاییەوە لە مانگی نۆڤەمبەردا ڕووبەڕووی دۆناڵد ترامپ دەبێتەوە.

لەکاتێکدا تەنها 100 ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، ترەمپ لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا لە پێشە. بەڵام ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست پێی وایە کە هاریس هێشتا کات و چانسی پێویستی هەیە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست دەنووسێت، بەڵام ڕەنگە ئەو پرسیارەی کە پێویستە لە خۆمان بکەین ئەوەیە، ئایا هاریس توانای پێویستی هەیە؟ دوای چەند مانگێک لە بانگەشەی بێ ئەنجام، ئەمریکییەکان ئێستا شاهیدی کێبڕکێیەکی تەواون و ئێستا دیموکراتێکی بەهێزتر لە کاندیدی پێشوو لە ڕینگەکەدایە.