ئیسرائل تاوتوێی بژاردە بەرفراوانەکانی هێرشی سەربازی دژی ئێران دەکات

ئیسرائل تاوتوێی بژاردە بەرفراوانەکانی هێرشی سەربازی دژی ئێران دەکات
پەیامی  کورد   ...    ئیسرائل تاوتوێی بژاردە بەرفراوانەکانی هێرشی سەربازی دژی ئێران دەکات

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئاگاداری ئیسرائیل ەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر ئیسرائیل خۆی لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئێران بپارێزێت، هێشتا بژاردەی بەرفراوانی بۆ هێرشە سەربازییەکان هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجە ئەگەرییەکان بریتی دەبن لە مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کۆگاکانی ئەمبارکردنیان، کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرانە، هەروەها بنکە سەربازییەکان و بینا گەورەکانی حکوومەت. 

هەروەها ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز زیادی کردووە کە ئیسرائیل ڕەنگە هێرش بکاتە سەر تاقیگە توێژینەوە ئەتۆمییەکانیش، تەنانەت ئەگەر خۆی لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ژێرزەمینییەکانیش بپارێزێت.