نیو ملیار دۆلار بیتکۆین لە زبڵدان

نیو ملیار دۆلار بیتکۆین لە زبڵدان
پەیامی کورد   ...   نیو ملیار دۆلار بیتکۆین لە زبڵدان

لە ساڵی ٢٠١٣ جەیمس هاوێڵزی تەمەن ٣٩ ساڵ لە شاری نیووپۆرتی ئەمریکا بە هەڵە هاردێکی ٧٥٠٠ بیتکۆینی تێدابوو فڕێدایە ناو زبڵ و خاشاکەکانەوە. ئێستا بەهای سەروەت و سامانە فڕێدراوەکانی زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە، هەر بۆیەش لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا داوای مووڵەتی لە حکوومەتی شارەکەی کردووە بۆ پشکنینی زبڵخانەی ناوخۆیی، داواکارییەک کە هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

لە هەوڵێکدا بۆ ناچارکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی بۆ دەرکردنی مووڵەتێکی لەو شێوەیە، جەیمس سکاڵای لەسەر ئەنجوومەنی شارەکە تۆمارکردووە و داوای 495,314,800 پاوەند دەکات وەک قەرەبووی زیانەکان.