سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێم پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیای لە عێراق کرد و جەختیشی کردەوە کە ھێشتا داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بەگەرمی پێشوازی لە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئاڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانیان لە عێراقدا".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: "داعش ھێشتا ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ عێراق و ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە، ھەروەھا ئامادەیی و ھاوکاری ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانمان لە شەڕی دژی داعش بەرز دەنرخێنم".

پێنجشەممە پەرلەمانی ئاڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ١٥ مانگی دیکەی سوپای ووڵاتەکەی لە عێراق دا.

سوپای ئاڵمانیا کە ئێستا ٥٠٠ سەربازیان لە عێراقن، ئەرکی سەرەکییان لەچوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بریتییە لە مەشق و ڕاھێنان و ڕێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

بەگوێرەی بڕیارەکەی پێنجشەممە پەرلەمانی ئاڵمانیا، سوپای ئەو ووڵاتە تا ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ لە عێراق دەمێنێتەوە.