ئه‌مریکا چه‌ند ڕێکخراوی بەناو خێرخوازی سه‌ر به حه‌ماسی سزا دا

پەیامی کورد ... ئه‌مریکا چه‌ند ڕێکخراوی بەناو خێرخوازی سه‌ر به حه‌ماسی سزا دا
ئه‌مریکا له درێژی هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ لاوازکردن و سنووردارکردنی چالاکی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی ناوچه‌که چەند ڕێکخراوێکی سزا دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و ٥ ڕێکخراوه به‌ناو خێرخوازییه‌ی سزا دراون سه‌ر به گرووپه تێرۆریسته‌کانی حه‌ماس و به‌ره‌ی خه‌ڵک بۆ ئازادی فه‌له‌ستین بوونه و پشتیوانی ماڵی‌یان له‌و گرووپانه کردووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و ٥ ڕێکخراوه، ٥ که‌سی یه‌که‌می ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش سزا دراون.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و ناوه‌ند و که‌سه سزادراوانه، به ناوی خێرخوازییه‌وه له غه‌ززه و ناوچه‌کانی دیکه پشتیوانی‌یان له حه‌ماس و به‌ره‌ی خه‌ڵک بۆ ئازادی فه‌له‌ستین کردووه.
ڕێكخراوەكان بریتین لە ; ئه‌نجوومه‌نی ئه‌لوئام له غه‌ززه، بونیادی فه‌له‌ستین له تورکیا ، ئه‌نجوومه‌نی ئەلبرکه له ئه‌لجه‌زایئر، بونیادی ئەسرا له هۆڵه‌ندا و ئه‌نجوومه‌نی لا کوپولا دوور‌و له ئیتالیا.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




