ئیستەنبول..ژمارەی قوربانییانی باڵەخانە داڕماوەکە بەرز بووەوە

ئیستەنبول..ژمارەی قوربانییانی باڵەخانە داڕماوەکە بەرز بووەوە

لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سێ نهۆمی لە شاری ئیستەنبوڵ کەسێک گیانی سپارد و هەشتی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی حوزەیرانی 2024، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سێ نهۆمی لە ناوچەی کوچەک چەکمەجەی بەشی ئەوروپای شاری ئیستەنبوڵ داڕما و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی سپارد و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە.

تیمەکانی پۆلیس، بەرگریی شارستانی و گەڕان و ڕزگارکردن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ دەرهێنانی قوربانییەکان. بەگوێرەی مێدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا هۆکەی نازانرێت.

هەموو ئەو کەسانە لە ژێر داروپەردوودا بوون، دەرهێنران. داوود گوڵ، پارێزگاری ئیستانبوڵ لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "پرۆسەی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتبوونە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکە کۆتایی هات. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. "

هەروەها سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کوچەک چەکمەجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، داواکارێکی گشتیی کۆمار و دوو داواکاری گشتیی دیکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران بۆ لێکۆڵینەوەکان.

ئەم بابەتە 40472 جار خوێندراوەتەوە