پێنتاگۆن فەرمانی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد

پەیامی کورد ... پێنتاگۆن فەرمانی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد
پیت هێگسێت سەرۆکی پنتاگۆن فەرمانی بە زیادکردنی هێزی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد.
هێگسێت ووتی : لە کۆتایی هەفتەدا فەرمانم دا هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت لەژێر بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا.
ئاماژەی بەوەش کرد : ئەولەویەتی واشینتۆن پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایە و گواستنەوەی هێزی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئامادەیی بەرگرییە لە ناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




