کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر IRIB

پەیامی کورد ... کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر IRIB
عەباس عێراقچی لە ووتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە بەرزی ترسنۆکی نیشان دەدات کە کاتێک ناتوانن لە شەڕێکی ڕاستەقینەدا سەرکەوتوو بن، هێرش دەکەنە سەر ناوەندێکی مەدەنی کە تەنها ڕاستییەکان دەڵێن.
هێرش بۆ سەر IRIB دەریخست کە ئیسرائیلییەکان بێهیوا بوون. ئەوان پێیان وابوو ئەگەر فەرماندەکانی ئێمە تیرۆر بکەن یان هێرش بکەنە سەر هەندێک ناوەند، کۆماری ئیسلامی ئەوەندە لاواز دەبێت کە بۆ نموونە دەست بەرز دەکاتەوە، بەڵام ئەوان نەتەوەی ئێرانیان نەناسیوە و ئەزموونیان نەکردووە. ئێمە هەشت ساڵ خەباتمان کرد و قارەمانانە بەرگریمان کرد، پاشان بەرامبەر هەموو گەمارۆ و فشارەکان وەستاینەوە.
بۆیە بە کردەوە بێ ئومێد بوون و دەستبەجێ فەرماندەکانمان گۆڕدران و هێزە چەکدارەکانمان ئامادەیی خۆیان نیشان دا.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




