ئیسرائیل كاتز : هێزەكانی ئیسرائیل پاشەكشە ناكەن تا ئەركەكانیان لە غەززە تەواو نەكەن

ئیسرائیل كاتز : هێزەكانی ئیسرائیل پاشەكشە ناكەن تا ئەركەكانیان لە غەززە تەواو نەكەن
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل كاتز : هێزەكانی ئیسرائیل پاشەكشە ناكەن تا ئەركەكانیان لە غەززە تەواو نەكەن

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، سێشەممە، ڕایگەیاند "غەززە دەسووتێت" و ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئیسرائیل لە ژێرخانی حەماس دەدات.

لە بەیاننامەیەکدا، کاتز ووتی : "سوپا بۆ ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان و شکست پێهێنانی حەماس خەبات دەکات." هەروەها ڕایگەیاند كە هێزەکانی ئیسرائیل پاشەکشە ناکەن تا ئەرکەکەیان لە غەززە تەواو نەبێت.

هەر لەم پێوەندییەدا، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتی جێهێشتنی تەلئەڤیڤ، پشتڕاستی کردەوە، حەماس ماوەیەکی زۆر کورتی بۆ قبووڵ کردنی ئاگربەست هەیە، كە لەوانەیە چەند ڕۆژێك یان چەند حەفتەیەك بێت. میدیاکان باس لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو شارەی فەڵەستین دەکەن، کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار فەڵەستینی لێیەوە بەرەو باشووری کەرتی غەززە هەڵهاتوون.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە