ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوەندەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە لوبنان

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوەندەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە لوبنان
پەیامی کورد   ...   ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوەندەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە لوبنان

سوپای ئیسڕائیل ئێوارەی دووشەممە ڕایگەیاند کە هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان لە نزیک سنووری سووریا. ئەم ئۆپراسیۆنە کە بۆ بە ئامانجگرتنی ناوەندەکانی بەرهەم هێنان و هەڵگرتنی چەكی حیزبۆڵڵا كراوە، هێرشکردنە سەر چەند خاڵێک لە ناوچەی بەقاع لە لوبنان بووە.

بە ووتەی بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل بەڵگەی هەوڵەکانی حیزبۆڵڵا بۆ بەهێزکردنی چالاکییەکانیان لەو دامەزراوانەدا دەست نیشان کراون. دوابەدوای ئەو هێرشانە، ناوچەکانی دیکەی سەریفاش کراونەتە ئامانج.

 

ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە