ئەحمەد شەرع : ئێمە لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل ناترسین، بەڵام بەرژەوەندی گەلمان پێ لە وێرانی باشترە

پەیامی کورد ... ئەحمەد شەرع : ئێمە لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل ناترسین، بەڵام بەرژەوەندی گەلمان پێ لە وێرانی باشترە
لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری سووریا، سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا، ئەحمەد شەرع، بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنی، جەختی لەوە کردەوە کە دیمەشق لە شەڕ ناترسێت، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا، بەرژەوەندی گەلی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوە و وێرانی بە باشتر دەزانێت.
لەم لێدوانانەدا شەرع، ئیسرائیلی بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی فیتنە و نائارامی ناوخۆیی لە سووریا تۆمەتبار كرد و ووتی: لەبەردەم دوو بژاردە داین، یان ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە یان ئەولەویەتدان بە چاکسازی لە بەرەی ناوخۆدا. ئێمە ڕێگای دووەممان هەڵبژارد، چوونکە ئیسرائیل بە هەوڵەكانی خۆی خەریكی دروستكردنی ناکۆکی و نائارامییە.
هەروەها ناوبراو ڕوو بە هاووڵاتییانی دروزی باشووری سووریا ووتی: پاراستنی مافەکانتان لە پێشینەی کارەکانی ئێمەیە و هەر هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی ئێوە بۆ ناو دامەنی لایەنێکی بیانی ڕەتدەکەینەوە.





