ئەلمەیادین : ووردەکارییەکانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێرانی تڕۆئیکای ئەورووپا لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی

پەیامی کورد ... ئەلمەیادین : ووردەکارییەکانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێرانی تڕۆئیکای ئەورووپا لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین ووردەکارییەکانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێرانی سێ ووڵاتی ئەورووپایی لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەیاندا، بەبێ ئەوەی ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕابگەێنن، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئەنجوومەنەکە کردووە لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دا.
لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا، تڕۆئیکای ئەورووپایی بانگەشەی ئەوەی کردووە : ئێران بەپێی ڕێککەوتنی پارێزبەندی، نەیتوانیوە هاوکاری پێویست پێشکەش بکات. شکستی ئێران بووەتە بەربەست لە چالاکییەکانی پشتڕاست کردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی.





