ناتانیاهوو و ترامپ پەیوەندی تەلەفۆنی یا لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجام دا

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو و ترامپ پەیوەندی تەلەفۆنی یا لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجام دا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە باسی پرسی ئەتۆمی ئێران و پیتاندنی یۆرانیۆمی ووڵاتەکەیان کرد.
ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم" بە زمانی عیبری ڕۆژی دووشەممە نووسیویەتی، گفتوگۆی نێوان بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، ئەو دەزگای ڕاگەیاندنە ڕوونی کردەوە کە ناتانیاهوو و ترامپ باسیان لە پێشهاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە کردووە.
پێشتر ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە گفتوگۆکە لەسەر پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران دەبێت. ئەو دەزگا میدیایی یە ئاماژەدان بەوە کە بڕیارە دوای ئەو گفتوگۆیە ناتانیاهوو کۆبوونەوەیەکی بچووکی ئەمنی ئەنجام بدات.
میدیای ئیسرائیلی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هەردوولا باسیان لە پرسی ئەتۆمی ئێران کردووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەیەکی ئەمنی سەبارەت بە ئێران ئەنجام بدات.
بەشێک لە سەرچاوە ئەمنییەکان بە میدیاکانی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە کە ڕێژیم ئەگەری درێژەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر قبووڵ ناکات.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




