ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت
پەیامی کورد    ...   ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای فراوانی بەسەر دەیان کەس و لایەنی پەیوەندیدار بە ئێران لە چەند ووڵاتێک لەوانە ئیمارات، چین و بەریتانیا ڕاگەیاند.
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشینتۆن و تاران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی سەپاندنی سزای بەرفراوانی بەسەر تۆڕێکی بەرفراوان لە کەسان و قەوارەکانی ڕاگەیاند کە بە پەیوەندی بە پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی ئێرانەوە دەزانێت کە لەلایەن ئەمریکاوە قەدەغەکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی عەین لیبیا، سزاکان دەیان هاووڵاتی دوو هاووڵاتی و کۆمپانیای لە ئێران، ئیمارات، چین، بەریتانیا و هۆنگ کۆنگ لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پەکخستنی لێشاوی ئەو سەرچاوانەی کە پاڵپشتی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و چالاکییەکانی دیکە دەکەن، هاوکات واشینتۆن ئەو جۆرە چالاکییانە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نێودەوڵەتی دەزانێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سزاکان لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن لەو کاتەوەی واشینتۆن لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزا ئابوورییەکانی سەپاندەوە. لەبەرامبەردا ئێران ووردە ووردە هەندێک سنووردارکردنی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵگرت و مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و بەکارهێنانی ووزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە دووپاتکردووەتەوە، هاوکات بە تووندی ڕەتیدەکاتەوە هیچ نیازێک بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەبێت.

سزا نوێیەکان کە لە ڕێگەی ئۆفیسی کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی بیانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە ڕاگەێندراون، ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەکەنە ئامانج کە گومانیان لێدەکرێت چالاکییە نایاساییەکان بکەن لەوانە بازرگانی گشتی، پترۆکیمیایی، گواستنەوەی پارە و خزمەتگوزاری لۆژیستی لە شارەکانی وەک تاران، لەندەن و دوبەی.

جێگای سەرنجە کە بەشێک لە دامەزراوە بازرگانییە ئامانجدارەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی هەوڵەکانی تاران بۆ دەربازبوون لە سزاکانی پێشوو و درێژەدان بە چالاکییە ئابوورییەکانی بە شێوازی ئاڵۆز و هەمەچەشن.

ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی: ڕاپۆرتەکانی بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە واشینتۆن لە چوارچێوەی دانووستانە بەردەوامەکانی مەسقەت و ڕۆما، ئەگەری سووککردنی هەندێک سزای سەر ئێران بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات. ئەم هەوڵانە بە ئامانجی دووبارە بنیاتنانەوەی پردێکی دیپلۆماسی و کەمکردنەوەی چڕیی پەرەسەندنی ململانێکانی ناوچەکەیە.

بەڵام تاران بەردەوامە لە پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی لە ڕەتکردنەوەی دەست بەرداربوون لە مافە بنەڕەتییە ئەتۆمییەکانی، ئەمەش وایکردووە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە هێشتا پڕ بێت لە ئاستەنگی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ساڵی 2025 بەرزبوونەوەی نوێی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران دا بەخۆیەوە بینیوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا پاکێجێکی نوێی ڕاگەیاند کە 10 کەس و 27 قەوارەی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە کردە ئامانج، لەوانە ئەوانەی لە ئیمارات و هۆنگ کۆنگ دان. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ تێکدانی تۆڕە داراییەکانی پشتیوانی لە بەرنامەکانی مووشەکی بالیستیکی ئێران و چالاکییەکانی سوپای پاسداران دێت.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە