ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی ئێران میحوەری سەرەکی پشتیوانی لە تیرۆریزمی ناوچەیی یە

پەیامی کورد ... ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی ئێران میحوەری سەرەکی پشتیوانی لە تیرۆریزمی ناوچەیی یە
تێمی برۆس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی توونددا کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک "گەورەترین پشتیوانی دەوڵەتی بۆ تیرۆریزم لە جیهان دا" ناساند.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا گرووپە تیرۆریستییەکانی حەماس، حیزبۆڵڵا و حووسییەکانی بە "بازووی تێکدەر"ی ئێران وەسف کرد کە بە ئامانجی درووستکردنی ناسەقامگیری، تووندوتیژی و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا کاردەکەن.
بە ووتەی برۆس، ئەم سیاسەتەی ڕێژیمی ئێران نەک تەنیا ئاسایشی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵکوو ڕێگەی بە ڕێژیم داوە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاژاوەگێڕییەکان درێژە بە مانەوەی خۆی بدات.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




