ئەگەری خولێکی نوێی سەربازی بە هۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانووستانکاری لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل زیاتر دەکات
					پەیامی کورد ... ئەگەری خولێکی نوێی سەربازی بە هۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانووستانکاری لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل زیاتر دەکات
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە "نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانووستانکاری نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئەگەری خولێکی نوێی سەربازی زیاتر دەکات"، ئاماژەیان بەوە کردووە کە "پەسەندکردنی جێگیرکردنی سوپای لوبنان لە باکووری ڕووباری لیتانی، دەتوانێت هێرشێکی ئەگەری ئیسرائیلی دوور بخاتەوە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە نزیکەکانی حیزبۆڵڵا پشتڕاستیان کردەوە کە "لە ئەگەری لەشکرکێشییەکی زەمینی دا ڕەنگە پارتەکە تۆڵەی خۆی بکاتەوە"، ڕوونیکردەوە کە "لە ئێستادا هیچ نیازێک نییە بۆ هەموارکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست، هەروەها جێگیرکردنی سوپای لوبنان لە باکووری ڕووباری لیتانی تەنیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی دواتردا دەکرێت".
سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە "حیزبەکە پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی ئێستا، کە تەنها ئەو ناوچەیەی باشووری ڕووباری لیتانی دەگرێتەوە".
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە