بەپەلە | هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ پارچین لە تاران؛ تەقینەوەیەکی قورس لە فاتمی و بلواری کەشاوەرزی ئەو شارە

بەپەلە | هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ پارچین لە تاران؛ تەقینەوەیەکی قورس لە فاتمی و بلواری کەشاوەرزی ئەو شارە
پەیامی کورد   ...   بەپەلە | هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ پارچین لە تاران؛ تەقینەوەیەکی قورس لە فاتمی و بلواری کەشاوەرزی ئەو شارە

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی جوون ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر کۆمەڵگەی سەربازی پارچین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران ئەنجام داوە. ئەو پێگەیە کە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی  ناسراوە، کرایە ئامانج.

هاوکات دەنگی تەقینەوەی گەورە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی تاران لەوانە شەقامی فاتمی و بلواری کەشاوەرز بیستراوە. 

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە چالاکی پەرش و بڵاو و ناکاریگەری بەرگرییە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاسمانی تاران دەکەن.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە