هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئێران : ووڵامدانەوەی ئێمە و ئەوانی تر وێرانگەر دەبێت

پەیامی کورد ... هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئێران : ووڵامدانەوەی ئێمە و ئەوانی تر وێرانگەر دەبێت
بەپەلە - ڕوبیۆ : ئەگەر گەرووی هورمز دابخەن، ئەوا خۆکوشتنی ئابوورییان ئەنجامداوە؛ ووڵامدانەوەی ئێمە و ئەوانی تر وێرانگەر دەبێت
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، هۆشداری دا کە هەر هەوڵێکی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هورمز، نەک هەر گورزێکی قورس لە ئابووری ئێران خۆی نابێ، بەڵکوو ووڵامێکی چەقێنەری ئەمریکا و تەنانەت ووڵاتانی دیکەی لێدەکەوێتەوە. ناوبراو ووتی : ئەمریکا لە هێرشی ئەم دواییەدا ئامانجەکانی خۆی بەدیهێناوە و ئێستا بڕیاری کۆتایی لە دەستی کۆماری ئیسلامی دایە: دانووستان یان ڕووبەڕووبوونەوە و ئەگەر ئەم دووەمیان هەڵبژێردرێت، بژاردەی وێرانکەر لەسەر مێزەکە دانراوە.
🔻 وەرگێڕانی تەواوی قسەکانی ڕوبیۆ :
ئەی ئەگەر کۆماری ئیسلامی بیەوێت گەرووی هورمز دابخات و ڕەوتی نەوتی جیهانی تێک بدات؟
باشە من ئامۆژگاری حکوومەتی چین دەکەم لە پێکەن هەر ئێستا پەیوەندییان پێوە بکات، چوونکە چین زۆر پشت بەو نەوتە دەبەستێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت. ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئەو کارە بکات، هەڵەیەکی تری کارەساتبار دەکات. ئەمە خۆکوشتنی ئابوورییە بۆ ئەوان.
ئێمە بژاردەمان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی دا، بەڵام پێویستە ووڵاتانی دیکەش کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو هەنگاوە، چوونکە زیانە ئابوورییەکانی بۆ ووڵاتانی دیکە زۆر زیاتر دەبێت لە زیانەکانی ئێمە.
پێم وایە ئەمە دەبێتە پەرەسەندنێکی گەورەی ململانێیەکان کە شایەنی وەڵامدانەوەی جددی نەک تەنها لەلایەن ئێمەوە، بەڵکو لەلایەن ووڵاتانی دیکەشەوە. سەیرکە ئەوان شتگەلێک دەڵێن کە پێویستە بۆ سیاسەتی ناوخۆیی خۆیان. بەڵام لە کۆتایی دا نەک بە قسەکانیان، بەڵکوو بە کردارەکانیان حوکمیان لەسەر دەدەین.
سێ ئامانجی دیاریکراومان هەبوو و بە هێزی یەکلاکەرەوە هێرشمان کردە سەریان. ئەوە ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپراسیۆنە بوو — و ئێمەش بەدەستمان هێنا.
ئەوەی دواتر ڕوودەدات بەستراوە بە کردارەکانیانەوە. ئەگەر بیانەوێت دانووستان بکەن، ئێمە ئامادەین. بەڵام ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لە ڕەفتارە مەترسیدارەکانیان، ئێمە بژاردەمان هەیە کە وێرانگەر دەبن.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




