تەقینەوەی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی تاران؛ دەنگێکی ترسناک لە تارانی نۆ و پەردیس

پەیامی کورد ... تەقینەوەی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی تاران؛ دەنگێکی ترسناک لە تارانی نۆ و پەردیس
بە پێی ڕاپۆرتە گشتییەکان و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی جوون ، دەنگی تەقینەوە گەورەکان لە ڕۆژهەڵاتی تاران لە ناوچەی تارانی نۆ و شاری پەردیس ەوە بیستراوە.
دانیشتووانی پەردیس ڕایانگەیاندووە کە لە دەورووبەری کاتژمێر ٣ی بەیانییەوە دەنگی تەقینەوە گەورەکان دەبیسترێت، کە ڕەنگە لە ئاراستەی لەواسانەوە بێت و سیستەمی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیەدا چالاک نەبووە.
هەندێک لە سەرچاوە خۆجەیی یەکان ڕایانگەیاند کە هێرشەکان تا کاتی ڕاپۆرتەکە بەردەوام بوون و پێدەچێت لەسەر بنکە سەربازییەکان یان دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچانە ئەنجام درابێت.





