بەپەلە ... ڕابەری باڵای ئێران : شەڕەکە تازە دەستی پێکرد

بەپەلە    ...   ڕابەری باڵای ئێران : شەڕەکە تازە دەستی پێکرد
پەیامی کورد   ...   ڕابەری باڵای ئێران : شەڕەکە تازە دەستی پێکرد

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، شەڕەكە دەستی پێكرد و دەبێت مامەڵەیەكی تووندی بێ سازشكردن لەگەڵ ئیسرائیل بكەین.
عەلی خامنەیی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دو پەیامی جیادا لە پەڕەتی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "دەبێت بە تووندی مامەڵە لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل بکەین و هەرگیز سازشیان لەگەڵ ناکەین".

ڕابەری باڵای ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێكی دیكەدا بە زمانی فارسی نووسیویەتی، "بەناوی حەیدەر، شەڕەكە دەستیپێكرد".
 لەلایەكی دیكەوە بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەتۆڕی ئەی بی سی-ی ئەمریكی ڕاگەیاند،  نەهێشتنی خامنەیی دەتوانێت بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكاشلە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، "دەزانین رێبەری باڵای ئێران لە کوێیە، ئامانجێکی ئاسانە بۆ ئێمە، بەڵام لەوێ سەلامەتە - ئێمە لەناوی نابەین - نایکوژین. بەلانی کەمەوە بۆ ئێستا". 

دەشڵێت، "ئێمە نامانەوێت مووشەک ئاراستەی خەڵکی مەدەنی، یان سەربازانی ئەمریکی بکرێت. خەریکە سەبرمان لێ دەبڕێت. سوپاس بۆ گرینگیدانتان بەم بابەتە!".

 

 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە