بەیاننامەیەک لە سوپای پاسدارانەوە لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆسەر ئیسرائیل

پەیامی کورد ... بەیاننامەیەک لە سوپای پاسدارانەوە لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆسەر ئیسرائیل
لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران ڕایگەیاند : پەیامێکی بەهێزمان گەیاندە هاوپەیمانە شەڕهەڵگیرسێنەرەکەی تەلئەڤیڤ . هەروەها بە مووشەکی "فەتاح"؛ ئێران کۆتایی بە "بەرگرییە ئەفسانەییەکەی" سوپای ئیسرائیل دەهێنێت.
هەروەها ڕایگەیاند ، هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو نیشانی دا کە ئێمە دەسەڵاتی تەواومان بەسەر ئاسمانی خاکە داگیرکراوەکاندا گرتووە و دانیشتووانەکەی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دا بە تەواوی بێ بەرگری بوون.
سوپای پاسداران ڕایدەگەێنێت کە دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ئاسمانی ئیسرائیل دا گرتووە . نەوەی یەکەمی مووشەکەکانی فەتاح مان لە شەپۆلی 11ی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینە 3 بەکارهێنا .
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە





