گرۆسی : هیچ بەڵگەیەکمان نەبوو لەسەر هەوڵە سیستماتیکی یەکانی ئێران بۆ هەنگاونان بەرەو چەکی ئەتۆمی.

گرۆسی : هیچ بەڵگەیەکمان نەبوو لەسەر هەوڵە سیستماتیکی یەکانی ئێران بۆ هەنگاونان بەرەو چەکی ئەتۆمی.
پەیامی کورد   ...   گرۆسی : هیچ بەڵگەیەکمان نەبوو لەسەر هەوڵە سیستماتیکی یەکانی ئێران بۆ هەنگاونان بەرەو چەکی ئەتۆمی.

بەڕێووبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دانی بەوەدانا کە ئێران هیچ نیازێکی نییە بەرەو چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت.

بە ووتەی پارسینە، بە پشت بەستن بە ئیسنا، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە پشت بەستن بە بەڵگەنامەی ساختەی ئیسرائیل و بانگەشە بێ بنەمای دیکە، "ڕاپۆرتی تۆکمە"ی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئامادە کردووە و زەمینەی بۆ دەستدرێژی ئەم ڕژیمە بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە، ئێستا دانی بەوەدا ناوە کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر جووڵەی ئێران بەرەو چەکی ئەتۆمی لە ئارادا نییە.

بەرەبەیانی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسەکە بە ئاماژەدان بە دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە "هیچ بەڵگەیەکمان نییە لەسەر هەوڵە سیستماتیکی یەکانی ئێران بۆ هەنگاونان بەرەو چەکی ئەتۆمی".

ئێران چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەکی ئەتۆمی لە سیاسەتە بەرگرییەکانی دا هیچ جێگایەکی نییە و هەرگیز هەوڵی درووستکردنی ئەم جۆرە چەکە نەداوە.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، گرۆسی باسی لە ڕادەی زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دوای هێرشە شەڕئەنگێزەکانی ئیسرائیل کرد و ووتی: لەم هێرشانەدا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران "پاشکەوتووە، بەڵام هێشتا تواناکانی پیتاندن هەیە".

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە