بەیاننامەی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی

بەیاننامەی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی
پەیامی کورد   ...   بەیاننامەی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی

🔹 دوابەدوای هێرشە دڕندەکانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێگە ناڤۆکییەکانی ئەو ووڵاتە لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لە کردەوەیەکی دڕندانەدا کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەک و تەقەمەنییە، کەوتنە بەر هێرشی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی.

🔹 ئەم کردەیە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەداخەوە لە سایەی بێ باکی و تەنانەت پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئەنجام درا.

🔹 دوژمنی ئەمریکا، لە ڕێگەی فەزای ئەلیکترۆنیەوە، لە ڕێگەی سەرۆکی ئەم ووڵاتە، بەرپرسیارییەتی هێرشی بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، لە ئەستۆ گرتووە، کە لە ژێر چاودێری بەردەوامی دەزگای نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمدان بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنی پاراستن و پەیمانی NPT.

🔹 چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وێڕای شەرمەزارکردنی بێ یاسایی لەسەر بنەمای ڕێساکانی جەنگەڵ، پشتیوانی ئێران بکات لە گەیشتن بە مافە ڕەواکانی.

🔹رێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران دڵنیایی دەداتە نەتەوەی گەورەی ئێران کە سەرەڕای پیلانگێڕی خراپی دوژمنانی، بە هەوڵی هەزاران زانا و پسپۆڕانی شۆڕشگێڕ و پاڵنەری خۆی، ڕێگە نادات گەشەسەندنی ئەم پیشەسازییە نەتەوەییە، کە دەرئەنجامی خوێنی شەهیدانی ئەتۆمییە، بوەستێنرێت.

🔹ئەم ڕێکخراوە ڕێوشوێنی پێویستی لەوان ڕێوشوێنی یاسایی خستووەتە بەرنامەی کاری خۆی بۆ داکۆکی لە مافەکانی نەتەوەی بەڕێزی ئێران.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە