هێرشی ووردی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەشتی جاسووسی “زاگرۆس” سەر بە کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... هێرشی ووردی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەشتی جاسووسی “زاگرۆس” سەر بە کۆماری ئیسلامی
لە درێژەی هێرشە ئامانج دارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و هەواڵگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ کەشتی “زاگرۆس” کە وەک یەکێک لە کەشتییە سیخوڕییەکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنیەتی و دەریاییەکانی سوپای پاسداران چالاکی دەکرد، کرایە ئامانج و نوقم بوو.
ئەو کەشتییە لەژێر پەردەی ئەرکە مەدەنییەکان سەرقاڵی چاودێری و گوێگرتن لە پەیوەندییە دەریاییەکان بوو لە کەندئاوی فارس و دەریای عوممان و وەک یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی لە ئۆپراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ناوچەکەدا ناسراو بوو.
ئەو زیانانەی بەرکەوتوون قورسن و قەرەبوو ناکرێنەوە.
ئەم هێرشە بە یەکێک لە گورزە سەرەکییەکان لە تۆڕی ئیتلاعاتی سوپای تێرۆریستی پاسداران دادەندرێت و جارێکی دیکە نیشانی دا کە دیکتاتۆرێکی دۆڕاوی وەک خامنەیی باجی شێتی نیزامیگەری لە گیرفانی خەڵکی ئێرانەوە دەدات.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




