فەرماندەکانی CENTCOM گڵۆپی سەوزیان بۆ ترامپ هەڵکرد : "هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون"

فەرماندەکانی CENTCOM گڵۆپی سەوزیان بۆ ترامپ هەڵکرد : "هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون"
پەیامی کورد    ...   فەرماندەکانی CENTCOM گڵۆپی سەوزیان بۆ ترامپ هەڵکرد : "هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون"

سەرچاوە ئاگادارەکان لە پێنتاگۆن ڕایانگەیاند کە فەرماندەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) دڵنیایی داوەتە دۆناڵد ترامپ کە هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سێنتکۆم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگەی بۆ کردەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ خۆشکردووە بە زیادکردنی ئامادەیی بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکە و گواستنەوەی سیستەمی مووشەکی و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکان.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی دوای هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی فەرماندەیی، ئەتۆمی و ژێرخانی سوپای پاسداران گەیشتوونەتە لوتکە و ئەگەری چوونە ناوەوەی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ ناو ململانێیەکان زیاتر لە جاران بەرز بووەتەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە