ترامپ : ئەگەر چین ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێمە واژوو نەکات، ئەوە لەسەدا 155 باج دەدات

پەیامی کورد ... ترامپ : ئەگەر چین ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێمە واژوو نەکات، ئەوە لەسەدا 155 باج دەدات
سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: ئەگەر چین تا یەکەمی مانگی داهاتوو ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێمە واژۆ نەکات ئەوا لەسەدا 155 باج دەدات.
بە ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە ووتارێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا سەبارەت بە پرسەکان لەوان پەیوەندییە بازرگانییەکان و ڕێککەوتنی ژێردەریایی تاوتوێ دەکەم.
سەرۆکی ئەمریکا لەم بارەوە درێژەی دا و ووتی : ئێمە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئوسترالیا لەسەر توخمە زەوییە دەگمەنەکان واژوو دەکەین.
سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: نزیکەی ساڵێکی تر ئەوەندە کانزا و توخمە زەمینییە گرینگەکانمان دەبێت کە نازانیت چییان لێ بکەیت. بەهایان نزیکەی دوو دۆلار دەبێت. ئێمە لە بواری توخمە زەوییە دەگمەنەکان دا لەگەڵ ئوسترالیا و ووڵاتانی دیکە هاوکاری دەکەین. ئێمە هاوکاری ئوسترالیا دەبین لە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە کەرەستەی سەربازی و چەک و تەقەمەنی و کەشتی. هەوڵ دەدەین گەیاندنی ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ ئوسترالیا خێراتر بکەین.
ترامپ سەبارەت بە پێکەن ووتی : ئەگەر چین تا یەکەمی مانگی داهاتوو ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێمە واژوو نەکات، ئەوا لەسەدا ١٥٥ باج دەدات. چین زۆر ڕێزمان لێدەگرێت و باجێکی زۆرمان پێدەدات. لەگەڵ سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور کۆدەبمەوە. ئەمریکا لە هەموو شتێک پێش چینە جگە لە ژمارەی کەشتییە جەنگییەکان. نزیکەی سەرەتای ساڵی داهاتوو دەچمە چین.
ووتیشی : گرێبەستی ژێردەریایی لەگەڵ ئوسترالیا دەکرێت لایەنگری چین بێت. گومرگی فاکتەری سەرەکی بووە بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕانەی کە وایان لێکردوون. هێشتا باس لە ئەگەری سەرکەوتنی ئۆکراین لە شەڕەکەدا دەکرێت؛ بەڵام پێموانییە سەربکەوێت.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




