بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕزگاربوونی لە دەستی داعش ئاهەنگێک لە شاری ڕەقە بەڕێوەچوو

بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕزگاربوونی لە دەستی داعش ئاهەنگێک لە شاری ڕەقە بەڕێوەچوو


پەیامی کورد- ڕەقە
ئیدارەی مەدەنی لە شاری ڕەقە لە باکوری سوریا دوێنێ دووشەممە ئاهەنگێکی بە بۆنەی ڕزگارکردنی ئەو شارە لە دەستی داعش سازکرد. لە ئاهەنگەکەدا نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕێکخرابوو.
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ، پابەندبوونی خۆیان بە "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریایەکی یەکگرتوو" دووپاتکردەوە.
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی نەهێشتنی داعش لە ڕەقە، عەبدی وتی: نۆ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی ڕەقە لە تیرۆریزمی داعش تێدەپەڕێت، داستانێک کە شەڕڤانانمان بە قوربانیدانەکانیان و ئازایەتی کوڕ و کچانی ناوچەکە بەدەستیهێناون.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە