میدیا عێراقییه‌كان : قائانی به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌ێندراو گه‌یشته به‌غدا

پەیامی کورد ... میدیا عێراقییه‌كان : قائانی به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌ێندراو گه‌یشته به‌غدا
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران ئه‌مشەو گه‌یشته به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا بڵاویان كرده‌وه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران كه‌مێك پێش ئێستا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌ێندراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆببێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، تۆمی پیگۆت، جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی به‌وه كرد، مارکۆ ڕۆبیۆ و موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
لە بەشێكی ڕاگەێندراوکەدا هاتبوو: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەدا، مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لە گرینگی دەست بەجێی چەککردنی ئەو گرووپە چەکدارانە کردەوە کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەری عێراق، هەڕەشە بۆ سەر ژیان و بازرگانی ئەمریکا و عێراقییەکان.





